LBRY Block Explorer

LBRY Claims • لەم-تەنگانەیەدا-قسە

96d96be8c97f453f1d1684af1c1c48994954a682

Published By
Anonymous
Created On
3 Jul 2025 18:45:44 UTC
Transaction ID
Cost
Safe for Work
Free
Yes
"لەم تەنگانەیەدا قسە نەكات، ئیتر كەی قسە دەكەن؟"
با د. فوئاد حسێن پێمان بڵێ خەتای بەغدایە یان هەرێم، نەك بەرپرسانی هەرێم..
- د. فوئاد حسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیە
- جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقە
- وەزیری دەرەوەی عێراقە
- سەرۆكی ئەنجومەنی وزاری عێراق بۆ ئابورییە، کە ئەنجومەنەكە پێکدێت (وەزیری دارایی عێراق، وەزیری پلاندانان، وەزیری بازرگانی ، وەزیری پیشەسازی، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری، یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق) لەناو ئەو ئەنجومەنەدان كە فوئاد حسێن سەرۆكیەتی، واتا ئابوری و دارایی و بانك و بازرگانی و پیشەسازی و پلاندانانی عێراق هەر پرۆژەو بڕیارێك بدەن واژۆی كۆتایی دەبێت فوئاد حسێن بیكات..!!!
ماوەی چوار ساڵە د. فوئاد حسێن كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیە ئەم پۆستانەی هەیە لەبەغداد،(بە نزیكەی بەقەد سودانی پۆست و دەسەڵاتی هەیە) ئەگەر نەناردنی موچە خەتای بەغدایە، بۆ یەكجار ئەم برادەرە بابێتە سەر شاشەكانی خۆتان و بۆمان رونبكاتەوە كە چۆن خەتای بەغدایە، بۆ ئەوەی قەناعەت بكەین، ئەگەر نا بێدەنگی فوئاد حسێن و وەزیر و بەرپرسە باڵاكانی كورد لە عێراق سەلمێنەری ئەوەیە كە خەتاكە حكومەتی هەرێمە نەك بەغداد؟
بۆ یەك جار من لە فوئاد حسێنم نە بیستووە بڵێ خەتای بەغدایەو هەرێم پابەند بووەو بەغداد پابەند نابێت..!!
نوێنەران و بەرپرسانی باڵای كورد لە بەغداد، یاخود دەزانن خەتای هەرێمەو نایانەوێت قسە بكەن، یاخود جورئەتیان نیەو سەرقاڵی بەرژەوەندی و كاری شەخسی خۆیانن..؟؟
ئیتر باكەس قسە نەكات لەبەرپرسانی هەرێم، فوئاد حسێن نوێنەری حزبێكە كە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم و بڕیاری نەوت و بودجەو ئەمن و ئاسایشی لایە، دەبێت ئەو قسە بكات و روونی بكاتەوە، لەپرسی موچەدا هەرێم پابەند نیە، یان بەغداد؟ لەم تەنگانەیەدا قسە نەكات، ئیتر كەی قسە دەكەن؟
محەمەد رەئوف

#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا

www.skurd.net

فەیسبوك:
https://www.facebook.com/skurd.net
تویتەر:
https://x.com/standardkurdi
گروپ تیلیگرام:
https://t.me/standar_kurd
ئینستیگرام:
https://www.instagram.com/standarkurd
تومبلەر:
https://www.tumblr.com/standarkurd
ڤایبەر گروپ:
https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2drHfd0wPOG1ONaXOvOE6buo56KCW5oo3ZV1xxPisgwzDXv%2Bh2UgpvdRY

https://www.youtube.com/watch?v=iSrevBniTCM
Author
Content Type
Unspecified
video/mp4
Language
Open in LBRY