LBRY Block Explorer

LBRY Claims • حکومەتی-هەرێم-بۆچی

db8ba472bac2b1c2253854c39d699e672799ee31

Published By
Anonymous
Created On
2 Jul 2025 18:12:20 UTC
Transaction ID
Cost
Safe for Work
Free
Yes
حکومەتی هەرێم بۆچی خۆی قەرزی کۆمپانیاکان ناداتەوە
نهێنی ئەو ملیار دۆلارەی کۆمپانیاکان چیە کە بەربەستێکی بەردەم ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدایە؟

قەرزێکی کۆمپانیا نەوتیەکان کە لای حکومەتی هەرێمە، یەکێکە لە بەربەستەکانی بەردەمی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا، بڕی قەرزەکە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکیە، دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی مانگی ۱۰ی ۲۰۲۲ تا مانگی ۲ی ۲۰۲۳، واتا ئەو کاتەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا وەستا، کۆمپانیان دوای ڕاگیرانی نەوت نەیانتوانی ئەو پارەیە لە حکومەتی هەرێم وەربگرنەوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە مانگی ٦ی ۲۰۲۳، بەقاچاخ بەرهەم هێنان و فرۆشتنی نەوتی دەستپێکردۆتەوە، بەڵام لە ماوەی ئەو دوو ساڵە دینارێکی لەو قەرزە بە کۆمپانیاکان نەداوەتەوە، لەکاتێکدا ڕۆژانە نزیکەی ۳۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە، قازانجی مانگانەی بەلایەنی کەم ۳۰۰ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام هیچ یەکێک لەو پارەیە دیار نیە چۆن خەرج کراوە.

ئێستاش دەیەوێ ئەو قەرزەی کە پێویستە خۆی بیداتەوە، بۆ بەرهەمهێنانی نەوتێک کەخۆی پارەکەی وەرگرتوە، دەیەوێ بیخاتە سەر بەغدا، حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتیش، دەڵێن ئێوە داهاتی ئەو نەوتەتان بۆخۆتان بردووە، پێویستە هەرخۆشتان خەرجیەکەی بدەنەوە کۆمپانیاکان.

گروپی ئەپیکۆریش کە پێکهاتوون لە کۆمپانیابەرهەم هێنەکانی نەوتی کوردستان، دەستیان بەسەر نەوتی کوردستان داگرتووە، دەڵێن ئەو قەرزەمان بۆ یەکلا نەکەنەوە چاوەڕێی هەناردەی نەوت مەبن، ئەگەر هەزار ڕێکەوتنیش بکرێت لای ئێمە نرخی نیە.
بەوجۆرە ئێستا نەوتی کوردستان بارمتەی دەستی گروپێک لەکۆمپانیای نێودەوڵەتیە، کە گومان دەکرێت لەژێرەوە ئەوانیش دەستیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تێکەل بێت.
ئێستا تۆی بینەر پێتوایە کێ دەبێت قەرزی ئەو ملیار دۆلارەی کومپانیاکان بداتەوە؟

#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا

www.skurd.net

فەیسبوك:
https://www.facebook.com/skurd.net
تویتەر:
https://x.com/standardkurdi
گروپ تیلیگرام:
https://t.me/standar_kurd
ئینستیگرام:
https://www.instagram.com/standarkurd
تومبلەر:
https://www.tumblr.com/standarkurd
ڤایبەر گروپ:
https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2drHfd0wPOG1ONaXOvOE6buo56KCW5oo3ZV1xxPisgwzDXv%2Bh2UgpvdRY

https://www.youtube.com/watch?v=9QYnnFEj05s
Author
Content Type
Unspecified
video/mp4
Language
Unspecified
Open in LBRY